دارایی عێراق پێشینەی 10 ملیۆن دینار دەداتە فەرمانبەران

 دارایی عێراق پێشینەی 10 ملیۆن دینار دەداتە فەرمانبەران
وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، کە رەزامەندیی لەسەر پێدانی پێشینەی بە فەرمانبەرانی عێراق داوە.

رۆژی شەممە 17ـی ئەیلوولی 2016، بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کە چاوەڕێی رەزامەندیی هۆشیاری زێباری، وەزیری دارایی عێراقن بۆ پێدانی پێشینەکە بە فەرمانبەران.

رۆژی یەکشەممە 18ـی ئەیلوول، وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە ئەنجومەنی وەزارەت رەزامەندیی لەسەر پێدانی پێشینەکە بە فەرمانبەرانی عێراق نیشان داوە.

پێشینەکە دەگاتە 10 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ هەر فەرمانبەرێک و لەماوەی پێنج ساڵ و بەشێوازی قیستی مانگانە دەدرێتەوە.

ئەگەر ئەو پێشینەیە خەرج بکرێت، فەرمانبەرانی عێراق بە گشتی سوودی لێ وەردەگرن، بەڵام بەهۆی ئەوەی بانکەکە لقی فەرمی لە هەرێمی کوردستان نییە، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان (جگە لە فەرمانبەرانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان)، ناتوانن سوودی لێ وەربگرن.








باسنيوز
Top