گەندەڵییەکی گەورەی نوری مالیکی ئاشکرا دەبێت
سادق موسەوی، سەرکردەی پێشووی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراقی، کە ئەحمەد چەلەبی سەرۆکایەتی دەکرد، بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، لەو کاتەی سەرۆکی دەزگای عێراق بۆ راگەیاندن و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بووە، بۆندێکی 60 هەزار دۆلاری لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق واژۆ کردووە بۆ کردنەوەی خولێکی راگەیاندن بۆ ژمارەیەک قوتابی.
سادق موسەوی هەروەها رایگەیاندووە، کە نوێنەرێکی نوری مالیکی بڕی 50 هەزار دۆلاری بۆ خولەکە پێداوە، بەڵام دواتر زانیویەتی دارودەستەی مالیکی 60 هەزار دۆلارەکەیان کردووەتە 600 هەزار دۆلار و لە خەزێنەی دەوڵەتەوە بۆ خۆیان بردووە.
ئەو سەرکردە عێراقییە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە خولەکەیان ب قوتابییەکان کردووەتەوە و دواتر ئەو قوتابییانە بوونەتە ”سەربازی شەیتان“، وەک ئاماژەیک بۆ کارکردنیان لە دەزگا راگەیاندنەکانی سەر بە نوری مالیکی.
باسنيوز
