ئەیاد عەلاوی پێشنیاری وەرگرتنی پۆستەکەی عوبەیدی دەکات

 ئەیاد عەلاوی پێشنیاری وەرگرتنی پۆستەکەی عوبەیدی دەکات
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، لە حکوومەتی عێراق، ئاشکرای دەکات، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی، پێشنیاری داوەتە سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری بەرگری عێراق.


ئەو سەرچاوە بە ئاژانسی "سکای پرێس"ی راگەیاندووە، ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی، داوای لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کە پۆستی وەزیری بەرگری عێراقی بداتێ، عەبادی، بە داوایەک رازی بووە، بەڵام هاوپەیمانی بەهێز لەدژی ئەو پێشنیارە بوون.
ئەو سەرچاوە دەشڵێت: "هاوپەیمانی بەهێز بەڕوون و راشکاوانە، بە سەرۆک وەزیرانی عێراقیان گوتووە، (ئەو پۆستە پشکی ئێمەیە و ناکرێت بدرێتە کەسێکی دیکە)".





باسنیوز
Top