هەموو ئەندامانی موجاهیدنی خەلقی ئێران لە بەغداوە گوازرانەوە بۆ ئەلبانیا
بەپێی راگەیەندراوێكدا هاتووە كە "ئێوارەی دوێنێ 9/9/2016 دوایین كاروانی ئەندامانی رێكخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێران كە ژمارەیان 280 كەس بووە لە كەمپی لیبرتییەوە لە بەغدای پایتەختەوە بە فڕۆكە گوازراونەتەوە بۆ وڵاتی ئەلبانیا".
بەپێی راگەیەندراوەكە "گواستنەوەی ئەندامانی رێكخراوەكە بۆ وڵاتانی ئەورووپی بەتایبەتی ئەڵمانیا، نەرویج ، بەریتانیا، هۆڵەندا، فینلەندا، دانیمارك، بەلجیكا، ئیتالیا و ئسپانیا ماوەی چوار ساڵ و نیوە دەستی پێكردووە و تەنیا لەساڵی 2016 دا نزیكەی 2 هەزار ئەندامی رێكخراوەكە گوازراونەتەوە".
رێكخراوەكە ئاماژەی بەوە داوە كە "لە ماوەی رابردودا رێكخراوەكە سێ جار تووشی كردەوەی لەناوبردنی بەكۆمەڵ بووەتەوە لە كەمپی ئەشرەفو 5 جاریش بە مووشەك هێرش كراوەتە سەر كەمپی لیبرتی و بۆ ماوەی 8 ساڵیش گەمارۆی ئابووری خراوەتە سەر رێكخراوەكە لە كەمپەكاندا."
پاش دوو ساڵ دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و دەسپێکی شەڕی ئێران و عێراق، ڕێکخرای موجاهدینی خەلقی ئێران پەنایان هێنایە عێراق و لەلایەن حکوومەتی بەعسی ڕووخاوەوە داڵدە دران.
بەپێی هەمان ڕاگەیەندراو لە ماوەی 14 ساڵدا کە سی جار لەلایەن ئێران و عێراقەوە هێرشیان کراوەتەوە سەر و 168کەسیان گیانیان لەدەست داوە.
باسنیوز
