زانایەکی شیعەی عێراقی: حکوومەتی عێراق پاشکۆی ئیرانە

 زانایەکی شیعەی عێراقی: حکوومەتی عێراق پاشکۆی ئیرانە
زانایەکی ئایینی شیعەمەزهەب رەخنە لە حکوومەت و بەرپرسانی عێراق دەگرێ و رایدەگەیەنێت، کە حکوومەتی عێراق بەڵگەیەکی قێزەوەن دەداتە دەست، لەبارەی پاشکۆیەتییخۆی بۆ ئێران.

ئەیاد جەمالەدین، زانای ئایینیی شیعەی عێراقی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایدەگەیەنێت، کە چەندین لافیتە لە بەغدای پایتەختی عێراق بڵاو بوونەتەوە، کە گوتەکانی خومەینی، رێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و عەلی سیستانی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئیرانیان لەسەر نووسراوە، کە مایەی ”شەرمەزارین بۆ حکوومەتی عێراق“.

ئەیاد جەمالەدین پێیوایە عێراق بە تەواوەتی کەوتووەتە ژێر هەژموونی ئێران و داوا دەکات، ئەو لافیتانەی نێو بەغدا، کە گوتەی خومەینی و خامنەییان لە دژی سعودیە لەسەر نووسراوە، لابدرێن و عێراق خۆی نەکاتە لایەنگری ئێران لە شەڕەکەیدا لەگەڵ سعودیە.

ئەو زانا عێراقییە، کە پێشتر پەرلەمانتاری عێراقیش بووە، باس لەوە دەکات، کە سیاسەتمەدار و بەرپرسە عێراقییەکان هەموو شتێکی ئێرانیان پێ باشترە لە شتە عێراقییەکان و ئەمەش بە ”بەڵگەیەکی قێزەوەن“ی پاشکۆیی حکوومەتی عێراق بۆ ئێران، دادەنـێت.





باسنيوز
Top