ڕێگا سەرەكییەكانی مووسڵ داخران

 ڕێگا سەرەكییەكانی مووسڵ داخران
فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات كە داعش لە سنووری ناو شاری مووسڵ، بەربەستی كۆنكرێتی داناوە، ئەوەش بە مەبەستی ڕێگا نەدان بە هاتنە ژوورەوە و چوونە درەوە.

بەپێی قسەی سەرچاوە عێراقییەكان، داعش لە سنووری ناو شاری مووسڵ و ڕێگای چوونە ژوورەوەی شارەكە، بەربەستی كۆنكرێتی داناوە، لەمبارەیەوە سەربەست تڕوانشی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك ڕياگەیاند: "ورەی داعش ڕووخاوە، ئاگادارین لە زۆر شوێن دەستیان كردووە بە وەرگرتنی ئیجارات و لە ناوبردنی سەكردەكانی خۆیان".
ئەو فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك، ئەوەشی ڕوون كردەوە: "لە زۆر محیوەر، داعش بەرانبەر بە پێشمەرگە تێكشاون و توانای جارانیان نەماوە".







باسنیوز
Top