میدیا عێراقییەکان: عەبادی بە هێزێکی زۆرەوە بەغدای بەجێ هێشت
بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، ئەو هێزەی رۆژی چوارشەممە 7ـی ئەیلوولی 2016 لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەغداوە چووەتە پارێزگای میسان و لەوێ جێگیر دەکرێت، هیزێکە ئەرکی کۆنتڕۆڵکردنی ناکۆکییە عەشائیرییەکانە.
هەروەک میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە، حەیدەر عەبادی بۆ بەدواداچوون بۆ باردۆخی ئەمنیی و پرۆژەکانی وەبەرهێنان، سەردانی پارێزگای میسانی لە باشووری عێراق کردووە.
باسنيوز
