داعش بەرپرسیارییەتی تەقینەوە خوێناوییەکەی بەغدای لەئەستۆ گرت
بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری بەغدا "درەنگانی شەوی دووشەمە 5-9-2016 ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناوچەی كەڕادە لە ناوەڕاستی شاری بەغدا تەقیەوە و لە ئەنجامدا 15 كەس كوژران و 32 كەسی دیكەش برینداربوون، سەرەڕای سوتانی 17 ئۆتۆمبێل و 8 دووكان و قاوەخانەیەك، هەروەها باڵاخانەیەكیش زیانی زۆری بەركەوت".
لە مانگی تەممووزی رابردوو لە ئەنجامی تەقینەوەی بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژكراو لە ناوچەی كەڕادە 324 كەس كوژران، ئەم تەقینەوەیەش بە خوێناویترین تەقینەوەی دوای نەمانی حوکمی سەدام حوسێن دەژمێردرێت.
رووداو
