لە تەقینەوەیەکدا لە گەڕەکی کەڕادەی شاری بەغدا زیاتر لە ١٠ کەس کوژران

لە تەقینەوەیەکدا لە گەڕەکی کەڕادەی شاری بەغدا زیاتر لە ١٠ کەس کوژران
لە تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراودا لە ٦ی ئەیلول کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئاڕاستەی ناوچەی کەڕادەی بەغدا کرابوو زیاتر لە ١٠ کەس کوژران و ٣٠ کەسی دیکە برینداربوون.

شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبیلێکی بۆمڕێژکراو لە گەڕەکی کەڕادە نزیک نەخۆشخانەی عەبدولمەجید لە شاری بەغدا تەقییەوە و دواتر داعشیش تەقینەوەکەی لە ئەستۆگرت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی داعشدا هاتووە کە خۆ کوژەکەیان کۆبوونەوەیەکی شیعەکانی کردووەتە ئامانج لە بەغدا.

تەقینەوەکەی ناوچەی کەڕادە چەندینجارە لە ماوەی ئەمساڵدا لەو ناوچەیە روودەدات و لە ٢ی تەموزدا لە زنجیرە تەقینەوەیەکدا لەهەمان ناوچە نزیکەی ٣٠٠ کەس کوژران کە بە خوێناویترین تەقینەوەی ئەم چەند ساڵەی دوای عێراق دادەنرێت.
Top