په‌رله‌مانی عیراق كۆده‌بێته‌وه؛ متمانه سه‌ندنه‌وه له زێباری له‌كارنامه‌یدا نییه
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان كاتژمێر 11 ده‌ستپێده‌كات كارنامه‌كه‌ی له 13 خاڵ پێكهاتووه.
په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگده‌درێت له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌مواری دووه‌م بۆ یاسای وه‌به‌رهێنانی تایبه‌ت له پاڵاوتنی نه‌وتی خاو ژماره 64 ی ساڵی 2007.
هه‌روه‌ها ده‌نگده‌درێت له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای ئه‌ندام بوونی عیراق له رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یه‌كخستنی یاسای تایبه‌ت له‌باره‌ی كه‌لوپه‌له رۆشنبیرییه دزراوه‌كان یان ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراون به‌شێوه‌یه‌كی نامه‌شروع.
له‌خاڵه‌كانی كارنامه‌كه‌دا هیچ ته‌وه‌رێك دیارینه‌كراوه بۆ پرسی متمانه سه‌ندنه‌وه له هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی كه هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مان ده‌نگدان به وه‌ڵامه‌كانی ره‌تكرده‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد.
به‌پێی كارنامه‌كه، هه‌روه‌ها له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌كرێت بۆ یاسای ئیداره‌ی دارایی و پێشنیاری یاسای هه‌مواری یه‌كه‌م بۆ یاسای تۆڕی راگه‌یاندنی عیراقی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ گفتوگۆ ده‌كات له‌سه‌ر یاسای به‌خشینی كۆمپانیا بیانییه‌كان و به‌ڵێنده‌رانی بیانی كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا كراوه له باجی گرێبه‌سته‌كان، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی ده‌سته‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی عیراقی، له‌گه‌ڵ چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا په‌رله‌مان تاوتوێی پێدانی پاره‌ی جوتیاران ده‌كات بۆ ساڵه‌كانی (2014-2015) له‌گه‌ڵ پرسی كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی گه‌نمی راده‌ستكراو له‌لایه‌ن جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، په‌رله‌مان پرسی پێكهێنانی لیژنه‌ی گه‌ڕان به‌دوای راستییه‌كان تاوتوێده‌كات سه‌باره‌ت به دزینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی نه‌ینه‌واو لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئاواره‌كانی پارێزگاكه، دواتر كاره‌كانی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت.
خه‌ندان
