بەرپرسی مەشقکردن بە منداڵانی داعش کوژرا
رۆژی دووشەممە 5ـی ئەیلوولی 2016، سەرچاوەیەکی ئەمنیی پارێزگای مووسڵ بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، کە ئەبوحارس عێراقی لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە ناوەڕاستی مووسڵ، کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەبوحارس عێراقی بەرپرسی مەشقکردن و راهێنانی منداڵانی تەمەن 13-14 ساڵی بووە، کە داعش بە مەبەستی تەقاندنەوە و ناردنیان بۆ بەرەکانی شەڕ، بەکاریان دەهێنێت و ناوی ناون ”ئەشبال خیلافە“.
چەکدارانی داعش ئەو منداڵانەیان لە کوسەکارەکەیان رفاندووە و لە بارەگاکانیدا، مەشقی سەربازیی و خۆتەقاندنەوەیان پێ دەکات.
بەپێی هەموو یاسا جیهانییەکان، بەکارهێنانی منداڵ لە شەڕەکاندا و ناردنیان بۆ بەرەکانی شەڕ، بە تاوانی گەورە هەژمار دەکرێت.
باسنيوز
