دوو تەقینەوە لە بەغدا کوژرانی چوار کەس و بریندار بوونی 17 دیكهی لێ کەوتەوە
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە خەندانی ڕاگەیاند، تەقینەوەی یەکەم لە عەلوەی میوە و سەوزەی ڕەشید لە ناوچەی دوورە لە باشووری شاری بەغدا ڕویدا و بە هۆیەوە سێ کەس کوژران و 12 تریش بریندار بوون.
هەر ئەمڕۆ بە بۆمبێکی تەوقیتکراو لە قەزای تارمییەی بەغدا هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادی و لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژرا و پێنجی کەسی تریش بریندار بوون.
بە وتە سەرچاوەکە، دوای تەقینەوەکە دەنگی تەقە لە شوێنەکە بیستراوە و هێزەکانی پۆلیس لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەیان لێ کراوە.
خەندان
