یه‌مه‌ن داوای روونكردنه‌وه له به‌غدا ده‌كات
حكوومه‌تی یه‌مه‌ن داوای له حكومه‌تی عێراق كردووه روونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به سه‌ردان و دیداری حووسییه‌كان و پێشوازی به‌رپرسانی به‌غدا له‌م شانده بدات، كه كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه له‌سه‌ر زاری هه‌ندێ له میدیای عێراقی رایگه‌یاند به‌غدا ئه‌نجومه‌نی بالای سیاسی یه‌مه‌ن به فه‌رمی ناسیوه كه له لایه‌ن حووسییه‌كان و سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح پێكهێنراوه.
ئامانجی سه‌ردانی شاندی حوسییه‌كان بۆ عێراق به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری به‌غدا بۆ ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌كه‌یان بوو كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی لوبنان و ئیرانیشیان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی یه‌مه‌ن رایگه‌یاند به‌هۆی نادیاری هه‌ڵوێستی به‌غدا و پێشوازیكردن له شاندی حووسییه‌كان و به میدیاییكرنی سه‌ردان و دیدارییان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا، پێویسته حكومه‌تی عێراق روونكردنه‌وه بدات.
K24 –
