عەبادی سێ کاندید بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگری ڕەوانەی پەرلەمان دەکات

 	 عەبادی سێ کاندید بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگری ڕەوانەی پەرلەمان دەکات
ئائێستا کەس لە شوێنی وەزیری بەرگریدا دانەنراوە و سەرۆکوەزیران سێ کاندیدی بۆ پەرلەمان ناردووە.



ئەندامی لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "هێشتا کەس لە شوێنی وەزیری بەرگریدا دانەنراوە، لەبەر ئەوەی تانەی لە بڕیاری لادانی داوە، چونکە پێی وایە دەنگدانی لابردنی بە نەھێنی بووە و پێویست بوو بەئاشکرا بێت، بۆیە ئەمە ھێشتا یەکلایی نەبووەتەوە."



(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، سەرۆکوەزیران سێ کاندیدی ڕەوانەی پەرلەمان کردووە و ھاتووە بۆ لیژنەکەی ئێمە، بەڵام ئێمە وەکو لیژنە تێبینیمان لەسەری ھەیە و پەسەند نین و پارتە سوننەکانیش پێی ڕازی نینە."



دیارە پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لە وەزیری بەرگریی عێراق وەرگرتەوە و، بەرکناری کرد.
KDP-
Top