هه‌وڵی دزینی 6 ملیار دینار پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق كه ئاماژه به كرداری پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی دزینی چه‌ندین ملیار دینار ئاشكرا كراوه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه نوسینگه‌كه‌یان توانیویه‌تی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هه‌وڵی دزینی 6 ملیار دینار له رێگه‌ی چه‌كی ساخته له بانێكێكی سه‌لاحه‌دین پوچه‌ڵ بكاته‌وه.,
به‌پێی ورده‌كاری پرۆسه‌كه یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی كاره‌كه دانی به‌وه ناوه كه‌وا ویستوویه‌تی به چه‌كی به‌كارهاتوو فێل له فه‌رمانبه‌رانی بانكه‌كه بكات بۆ دزینی ئه‌و پاره‌یه.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه دووپاتی كردۆته‌وه كه‌وا لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه به‌رده‌وامه و په‌ڕوای تۆمه‌تباریش خراوه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر.
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه له سه‌ره‌تای ئه‌و مانگه‌دا توانیویانه 3 هه‌وڵی دزینی پاره پوچه‌ل بكه‌نه‌وه كه ویستویانه زیاتر له 44 ملیار دینار له بانكی رافیده‌ینی حكوومی بدزن.
باس‌نیوز
