سەدر داوای مانگرتن و عه‌بادی هه‌ڕه‌شه ده‌كات
له راگه‌یێندراوێكدا موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاندووه، دوای ته‌واوبوونی موڵه‌تی یه‌ك مانگه‌كه‌یان، ناچارن ناڕهزایەتییە ئاشتییانهكانی چاكسازی كارابكه‌نه‌وه و، جەختدەكاتەوە چه‌ندین بژارده‌یان وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كۆتاییهێنانی گه‌نده‌ڵی له‌به‌رده‌سته.
سەدر سووره له‌وه‌ی "سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت به‌بێ به‌شدارییكردنی كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان رۆژانی 4 و 5 ی ئەم مانگە له‌به‌رده‌م فه‌رمانگه‌كانیان مانبگرن و ته‌نیا حاڵه‌ته لهناكاوهكان و هه‌ستیاره‌كان به‌ڕێبكه‌ن".
رێبەری رەوتی سەدر وێڕای ئەوەی شوێنی تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندنی لە پرۆسەی مانگرتنەكە به‌دوورگرتووه، پێیوایه ئه‌و چاكسازییه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له‌نێو حكومه‌ته‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و خواستێكی جه‌ماوه‌ری ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تە.
سه‌در ده‌شڵێت " گه‌لی عێراق به‌گشتی و هاوسۆزانی چاكسازی به‌تایبه‌ت ره‌وتی سه‌در و داواكارانی چاكسازی ئه‌و داواكارییه‌ی رامگه‌یاندووه ده‌یانگرێته‌وه".
هاوكات داوای مانگرتن له خواردن له‌نێو مزگه‌وت و حوسێنییه و كڵێساكان دەكات لە رۆژی هه‌ینی 9-9-2016 تاوه‌كو یه‌كشه‌ممه 11-9-2016، له‌پاڵ ئه‌وانه‌ش كار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن واژۆ به‌ناوی (گه‌نده‌ڵكار له‌حكومه‌ت نوێنه‌رایه‌تیم ناكات"، دەكات، بڕیاره هەڵمەتی واژۆكۆكردنەوەكە له 10-9-2016 تاوه‌كو كۆتایی ئه‌و مانگه به‌رده‌وام بێت.
لەبەرامبەردا نووسینگه‌ی حەیدەر عەبادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌ڕه‌شه له‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌كات كه به‌نیازن ده‌وامی ئاسایی بایكۆت بكه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، لیژنەیەكی تایبه‌تمه‌ند له‌لایه‌ن ئه‌مینداریێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه چاودێری ئه‌و پرسه ده‌كات.
سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له راگه‌یێندراوێكدا كه وێنه‌ی بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) نێردراوه، رایگه‌یاندووە "ئه‌و لیژنه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ده‌سوورێته‌وه و ناوی ئه‌و فەرمانبەرانەی له رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه دەوامی فەرمی ناكەن، پێده‌گات".
دەشڵێت "بڕیاری پێویست له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه دژیان ده‌رده‌كرێت، ره‌نگه بگاته ده‌ركردن لهدهوامیی فه‌رمییاندا".
RUDAW -
