حكومه‌تی عێراق بەنیازی بەرزكردنەوەی رێژه‌ی بڕینی مووچه‌یە
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بڕیاریداوه له 10 رۆژی یه‌كه‌می مانگی ئه‌یلوول، پڕۆژه بودجه‌ی گشتی ساڵی دارایی 2017 ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا جگه له هێڵه گشتییه‌كان، ره‌شنووسی بودجه نه‌گه‌یشتووەته په‌رله‌مان.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان به (تۆڕی میدیایی رووداو)ـی راگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا پڕۆژه‌كه‌یان پێنه‌گه‌یشتووه و ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستیانه هێڵه گشتییه‌كانی پڕۆژه‌ی بودجەن نەك كۆی پڕۆژەكە.
ناوبراو گوتیشی "ساڵی رابردوو رێژه‌ی 3% ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌نێو بودجەدا بڕدرا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه ئه‌مساڵ رێژه‌كه زیاتر بكرێت و جێگیر بكرێت".
له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر هه‌ر بڕینێكی نوێی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید پرسه‌كه‌ی به بانگه‌شه‌ی میدیایی وه‌سفكرد.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، دیاریكردنی نرخی 35 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت، له‌سەر پێوه‌ری ساڵانه‌یه و نه‌وتی عێراقیش به‌راورد له‌گه‌ڵ نه‌وتی برێنتی پێوانه‌یی، 7 بۆ 9 دۆلار كه‌متره.
هاوكات جه‌بار عه‌بادی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان له راگه‌یێنراوێكدا دووپاتیكرده‌وه " رێگه‌پێدراو نییه به‌بێ یاسا بڕینی نوێی مووچه له بودجه‌دا جێبه‌جێ بكرێت".
روونیشیكرده‌وه "هه‌ركاتێك حكومه‌ت ده‌كه‌وێته قه‌یرانێكی داراییه‌وه، په‌نا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتییه داهاته سنوورداره‌كان ده‌بات"
RUDAW -
