نهوتی رهش وهك رووبار به ناو گهیارهدا دهڕوات
نزیکهی دوو هەفتەیە دووکەڵ ئاسمانی گەیارەی داپۆشیوە, بەجۆرێک تیشکی خۆر بەر زەوی ناکەوێت، لە کۆی 63 بیره نەوت, داعش 11 بیرهنەوتی لە گەیارە تەقاندووەتەوە.
چهكدارانی داعش لە و رێگەیەوە هەوڵیيانداوە, خۆیان له فڕۆكه جهنگییهكانی هاوپهیمانان بپارێزن.
نەوتی رەش جگە لەوەی دەسوتێت بەهۆی زۆريیەکەی نزیکدەبێتەوە لە رووباری دیجلە کە ئەگەر رێگری لێ نەکرێت بە تەواوەتی رووباری دیجە پیس دەکات، نەوتی رەش ئێستە بە بەشێکی نێو گەیارە بڵاوبووتەوە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆ دوو رۆژە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگری بیره نهوتهكانن، بەڵام تا ئێستاش ئاگرەکەیان پێ کۆنترۆڵ ناکرێت, ئەفسەرێکی بنکەی ئاگرکوژێنەوەى پارێزگای سەلاحەدين داوای هاوکاری دەکات چونکە لە توانایاندا نییە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
بەهۆی دووکەڵی رەشی ئەو نەوتەی دەسووتێت, جگە لەوەی بووەتە هۆی چەندین نەخۆشی جۆراوجۆر, سەرجەم ئاژەڵى ناوچەکە, مەترسی لە ناوچوونیان لەسەرە.
هاووڵاتیانی گەیارە داوای هاوکاری بەپەلە دەکەن, چوونکە ژیانيیان لە مەترسیدایە و رووبهڕووی ههڕهشهی چهندین نهخۆشی بوونهتهوه.
K24 -
