ناوی کاندیدەکانی وەزیری بەرگریی عێراق

 ناوی کاندیدەکانی وەزیری بەرگریی عێراق
سوننەکان سێ کاندیدیان بۆ پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری بەرگریی عێراق رادەستی عەبادی کردووە.

عەبدولڕەحیم شەممەری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان (سوننەکان) بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی رایگەیاند، بۆ پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری بەرگری لە شوێنی خالید عوبەیدی، هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان سێ کاندیدی پێشکەش بە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی لێکەوتەوە.

شەممەری گوتیشی "سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کاندیدەکانی رادەستی حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەكان کردووە".

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشی دەكات "کاندیدەکان بریتین لە بەدر ئەلحفل، لە پارێزگای سەڵاحەددین سەر بە لیستی جەماهیرە. کامل دلێمی، پەرلەمانتارنی پێشوو لە پارێزگای ئەنبار کە پێشتر لە لیستی حەل بووە و، ئەحمەد عەبدوڵڵا، جبوری لە پارێزگای نەینەوایە و سەر بە ئیئتیلاف عێراقە".

هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان سەرجەم هێز و لایەنە سوننەکانی لەخۆگرتووە.

هەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق بە دەنگی 142 پەرلەمانتار متمانەی لە خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگری عێراق وەرگرتەوە، هاوكات 102 پەرلەمانتار دژی لێوەرگرتنەوەی متمانە دەنگیان دا.
RUDAW -
Top