ژنێک لە مووسڵ چەکدارانی داعش هەراسان دەکات
چەند میدیایەکی عێراقی بڵاویان کردووەتەوە، رۆژی چوارشەممە 31\8\2016، سەدان چەکداری داعش بە زرێپۆشەوە گەڕەکی ئەندازیارانی شاری مووسڵتیان گەمارۆ داوە بۆ دۆزینەوەی ئەو ژنە.
هەروەک میدیا عێراقییەکان باسیان کردووە، ئەو ژنە پەچە و رووبەند (نیقاب)ی پۆشیوە و بە دەمانچەی بێ دەنگ، چەکدارانی داعشی کوشتووە.
بەپێی زانیارییەکان، دەیان بەرپرس و سەرکردەی داعش لە مووسڵ لە گەڕەکی ئەندازیارانی شارەکە نیشتەجێن و دەست پێکردنی ئەو ژنەش بە کوشتنی چەکدارانی داعش لەو گەڕەکە، نیشانەی لاوازبوونی رێکخراوەکە و نەمانی دەسەڵاتی دەسەلمێنێت.
ماوەیەکە بەهۆی بێزارییان لە یاسا دڕندەکانی داعش، دانیشتووانی مووسڵ سەرکردە و چەکدارانی داعش لە شارەکەیان دەکەنە ئامانج و دەیانکوژن.
چەکدارانی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014، دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنيوز
