سەلیم جبووری: دەستووری عێراق رێگا بە سەربەخۆیی کوردستان دەدات

 سەلیم جبووری: دەستووری عێراق رێگا بە سەربەخۆیی کوردستان دەدات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە دەستووری عێراق رێگا بە سەربەخۆیی کوردستان دەدات.



سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە راگەیاندووە، کە هاوکاریی و متمانە، دوو بنەمای سەرەکیی پێکەوە کارکردنن لە عێراق و ”پێویستە بەهێزتریان بکەین“.



سەلیم جبووری لەبارەی پرسی جیابوونەوەی کوردستانی باشوور لە عێراقەوە، رایگەیاندووە، کە ”ئەمە بژاردەیەکە دەستووری عێراق رێگەی پێداوە“.



بەپێی دەستووری عێراق، کە لە ساڵی 2005 نووسراوەتەوە و زۆرینەی هاووڵاتییانی عێراق پەسەندیان کردووە، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە دەوڵەتی فیدڕالیی عێراق و پێویستە حکوومەتی فیدڕالیی عێراق رێژەی %17ـی داهات و بودجەی عێراق بۆ ئەو هەرێمە بنێرێت.



بەپێی گوتەی بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی عێراق هیچ ساڵێک رێژەی %17ـی بودجە و داهاتی عێراقی بە تەواوی نەناردووە و لە ساڵی 2013ـەوەش بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بە تەواوەتی بڕی.



هەر بەپێی دەستووری عێراق، تا ئەوکاتەی حکوومەتی عێراق پابەندی دەستووری وڵات بێت، عێراق بە یەکپارچەیی دەمێنێتەوە و لە ئەگەر پابەند نەبوونیش بەو دەستوورە، هەرێمی کوردستان مافی جیابوونەوەی لە عێراق هەیە.












k24
باسنيوز
Top