پەرلەمانتارێکی کورد: متمانە لە ئیبراهیم جەعفەری وەردەگیرێتەوە و دەیدەمە دادگا
عادل نووری، ئەندامی کوردی پەرلەمانی عێراق، لە نووسینێکیدا کە لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کرد: ”ئێستا خۆم ئامادە کردووە بۆ لێپرسینەوە (استجواب) لە د. ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق“.
جەختیشی لەوە کردەوە: ”جەعفەری ڕزگاری نابێت و پاش ئەوەی متمانەی لێدەسەندرێتەوە، دەینێرینە دادگا“.
ئیبراهیم جەعفەری، یەکەم سەرۆکی کاتیی ئەنجومەنی حوکم لە عێراق بووە، دواتریش بۆ ماوەیەک سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە. جەعفەری سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی سیعەکان و وەزیری دەرەوەی عێراقە.
باسنيوز
