داعش وێنه‌ی چوار خۆكوژه‌كه‌ی كه‌ربه‌لای بڵاوكرده‌وه
ئاژانسه‌كه له‌سه‌ر وێنه‌ی خۆكوژه‌كان نوسیویه‌تی"ئه‌و خۆكوژانه‌ی كه هێرشیان كرده‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بێباوه‌ڕه‌كان له‌شارۆچكه‌ی عه‌ین ته‌مر له‌باكوری كه‌ربه‌لا".
وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رجه‌م خۆكوژه‌كان مێردمنداڵن، به‌ڵام داعش ناو و ڕه‌گه‌زنامه‌ی خۆكوژه‌كانی ئاشكرانه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ چوار هێرشی خۆكوژی له‌شارۆچكه‌ی عه‌ین ته‌مر-ی سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ربه‌لا روویاندا‌و بوونه‌هۆی كوژرانی 20 كهسو برینداربوونی 26ی تر، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ربه‌لان.
نه‌قیب محه‌مه‌د عه‌لاوی، وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ربه‌لا وتی"به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، چوار هێرشی خۆكوژی له‌شارۆچكه‌ی عه‌ین ته‌مر - به‌دووری 40كم ده‌كه‌وێته رۆژئاوای كه‌ربه‌لا- رویانداوه‌و به‌هۆیانه‌وه 20 كه‌س كوژراون‌و 26ی تریش برینداربوون".
خۆكوژه‌كان چوار ناوچه‌ی جیاوازیان كردوه‌ته ئامانج، كه دووانیان بازگه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس بووه.
خه‌ندان-
