لە سنووری داقوق چەکدارانی داعش لەنێوان خۆیاندا دەبێتە شەڕیان
محەممەد حاجی قادر، بەرپرسی میحوەری داقوقی هێزی پێشمەرگە راگەیاند، ۆژی دووشەممە 29-8-2016 لە گوندی شوبێسە بەهۆی دەمەقاڵێ لە نێوان دوو چەکدارای داعشدا، یەکێکیان ئەوەی دیکەی بەناوی "ئەكبەر حوسێن" كوشتووە.
محەممەد حاجی قادر هۆكاری شەڕەكەی بۆ بێزاری چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە گەڕاندەوە و گوتی " لەبەر ئەوەی چەکدارانی داعش بێ هێزن و توانای مانەوەیان لەو ناوچانەدا نەماوە، لەنێوان خۆیاندا شەڕ دەکەن".
لەبارەی چۆنێتی دەستكەوتنی ئەو زانیارییە، بەرپرسی میحوەری داقوقی هێزی پێشمەرگە گوتی "ئێمە لەنێو گوندەکانی ئەو ناوچەیە کەسانی باوەڕپێکراومان هەیە و زانیاریمان بۆ دەنێرن". دەشڵێت، ئەو چەكدارانەی داعش زیكەی شەش كیلۆمەتر لە سەنگەرەكانی پێشمەرگەوە دوورن.
گوندی شوبێسە نزیکەی 25 بۆ 30 کیلۆمەتر لە سنووری قەزای داقوق دوورە و لەژێر دەستی چەكدارانی داعشدایە.
رووداو -
