نوجێفی: ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌گوزه‌رێ گورزه له ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ
ئه‌سیل نوجێفی، پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕووده‌دات خراپه، له لایه‌ك كار سه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، له لایه‌كی دیكه‌ش شێوه‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌شێوێنێت، ئه‌وه‌ش دوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له خالید عوبێدی، وه‌زیری به‌رگری عێراق و وشیار زێباری، وه‌زیری دارایی عێراق، كه ئه‌م هۆكارانه كار له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌كات".
نوجێفی، له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته ڕوو: "لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له عوبێدی و لێپرسینه‌وه له زێباری گه‌وره‌ترین گورز له پڕۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌دات".
باسنيوز
