سونه‌كان: مالیكی و وه‌زیری به‌رگرى داعشیان هێنایه عێراق
ڕه‌عد سلێمان، گوته‌بێژى فه‌رمى ئه‌نجوومه‌نى شه‌ش پارێزگاكه (پارێزگا سونه‌كان) ڕاى گه‌یاند :" حكوومه‌تى عێراق داعشى هێنایه پارێزگاكانه‌وه".
ڕوونی كرده‌وه، به‌ڵگه‌یان هه‌یه و چاوه‌ڕێ لێكۆڵینه‌وه‌كانن و ئهفسهرهكانیش شایه‌تن كه سه‌عدوون دلێمى، وه‌زیری به‌رگرى به‌وه‌كاله‌ت له‌سه‌رده‌مى حكوومه‌تى نوورى مالیكی، فه‌رمانى داوه به یه‌كه سهرهبازییهكان له‌سه‌ر سنوورى نزیك سووریا و ئوردن بكشێنه‌وه.
گوته‌بێژه‌كه، گوتیشی :" ئه‌فسه‌ره‌كان ده‌ڵێن ئێمه سه‌رمان سوڕما له‌و فه‌رمانه، كه نوورى مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وكات فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان بوو و له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتبوو، سوپا له‌سه‌ر سنوور بكشێنه‌وه بۆ سنوورى شاره‌كان بۆ پاراستنى له دوژمن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كاتێك سوپا له‌و ناوچانه كشانه‌وه، داعش گه‌شتنه نزیك شارى ڕوومادى(ناوه‌ندى پارێزگاى ئه‌نبار) گوتیشی :" دواتر فه‌رمان هات كه له ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كانیش بكشێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕه‌كان له‌ناو شاردا بێت، ئێمه به‌یانى كه هه‌ستاین له خه‌و بینیمان داعش له ناو شارى ڕوومادییه".
له دیداره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئاسمانیی (ته‌غییر) پێشكه‌شكاره‌كه پرسیارى ئه‌وه‌ى كرد كه هۆكار چییه ئه‌فسه‌ره‌كان ئه‌و به‌ڵگانه‌یان پێشكه‌ش به دادگا نه‌كردووه، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتى :" چونكه دادگاكان دزه‌یان تیادا كراوه و متمانه‌یان نییه".
له مانگى حوزه‌یرانى 2014، كه ئه‌وكات نوورى مالیكی، سه‌رۆكى حكوومه‌تى فیدڕاڵ بوو، داعش توانى له ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكدا سێ پارێزگاى سونه‌نشین و چه‌ندین شار و شارۆچكه داگیر بكات و سوپا له‌به‌رده‌میدا بكشێته‌وه.
باسنيوز
