تادێت ئۆپه‌راسیۆنی قه‌لغانی فورات فراوانتر ده‌بێت
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی توركیا ئه‌وه‌نده بۆ دوورخرستنهوهی مه‌ترسی داعش نییه له‌سه‌ر سنووره‌كانی، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت رێ له پێشڕه‌وییه‌كانی یه‌په‌گه بگرێت له سووریا. بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه له داهاتوو له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌شدا بكه‌ێته شه‌ڕێكی قورسه‌وه.
سوپای سووریای ئازاد به هاوكاری توركیا توانی له ماوه‌ی 14 سه‌عاتدا جه‌رابلوس له ده‌ستی داعش ده‌ربهێنێت، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئیدی توركیا هێزه‌كانی ده‌كشێنێته‌وه؟ یاخود به‌ره‌و مه‌نبه‌ج به‌ڕێده‌كه‌وێت.
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و هێزه سه‌ر به یه‌په‌گه‌ن، توانیان له ماوه‌ی 70 رۆژ مه‌نبه‌ج له ده‌ستی داعش ده‌ربهێنن، به‌ڵام ئێستا توركیا یه‌په‌گه ناچار ده‌كات كه له رۆژئاوای فورات بكشێته‌وه، چونكه ئه‌وێ هێڵی سووره بۆ توركیا. یه‌په‌گه له دوێنێوه هێزه‌كانی ده‌باته رۆژهه‌ڵاتی مه‌نبه‌ج و ده‌ڵێت شاره‌كه ده‌ده‌ینه‌وه ده‌ست ئه‌نجوومه‌نی هێزه‌كانی سوپای سووریای دیموكرات، به‌ڵام توركیا به‌و هه‌نگاوه دڵی ئاوی نه‌خواردوه و ده‌ڵێت ئه‌مه‌یش یارییه‌كه و ده‌تانه‌وێت ئێمه‌ی پێههڵبخهڵهتێنن و ده‌بێت به ته‌واوه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆتان.
ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی چه‌كداری توركیا بڕیاری دا كه له هه‌ر شوێنێك رووبه‌رووی یه‌په‌گه بوونه‌وه لێیان بده‌ن، چونكه ئه‌وان تیرۆرستن و دوژمنی ئێمه‌ن. جارجاره‌یش یه‌په‌گه له رۆژهه‌ڵاتی مه‌نبه‌ج بۆردومان ده‌كه‌ن و یه‌په‌گه‌یش وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
له راپۆرتێكی ته‌له‌ڤزیۆنی (ئێن تی ڤی توركی)ـشدا هاتوه یه‌په‌گه ده‌یه‌وێت توركیا هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت، به‌وه‌ی هێزه‌كانی له مه‌نبه‌ج ده‌كشێنێته‌وه هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی پێشتر رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا كردوه، به‌ڵام كاتێك ده‌ڵێت مه‌نبه‌ج راده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی سوپای سووریای دیموكرات ده‌كه‌ن خۆی ئه‌و سوپایه‌ش هه‌ر سه‌ر به خۆیانه.
ئه‌مه‌ریكا به ئاسانی مه‌نبه‌ج راده‌ستی توركیا یان هیچ هێزێكی دیكه‌ی جیهادی ناو سووریا ناكاته‌وه، چونكه هیچ گره‌نتییه‌ك نییه تا داعش داگیری نه‌كاته‌وه. بۆ نموونه هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد چه‌ندین جار له لایه‌ن توركیاوه هاوكاری كراون، به‌ڵام نایانتوانیوه به‌رامبه‌ر به داعش سه‌ركه‌توو ببن، هه‌ربۆیه ئه‌مه‌ریكا نایه‌ڵێت هه‌ژموونی یه‌په‌گه له مه‌نبه‌ج كه‌م ببێته‌وه، به‌ڵام بۆ رازیكردنی توركیا ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌ك چه‌ند ژماره‌یه‌كی چه‌كدارانی یه‌په‌گه له شارۆچكه‌كه دوور بخاته‌وه.
ئه‌گه‌ر نییه‌تی توركیا ته‌نیا پاراستنی سنووره‌كانی خۆی بێت و هه‌روه‌ها دروست كردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام به درێژایی 60 كیلومه‌تر له‌سه‌ر سنوور بۆ ئاواره‌كان بێت، ئه‌وكات هێرش بۆ سه‌ر رۆژئاوا ده‌ست پێناكات و له شوێنی خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی بێت عه‌فرین و حه‌سه‌كه و كۆبانێ له یه‌په‌گه پاك بكاته‌وه، ئه‌وكات شه‌ڕێكی یه‌كجار گه‌وره له ناوچه‌كه روو ده‌دات، چونكه ئه‌وكات ئه‌كته‌ره شاراوه‌كانی ناو ئه‌و شه‌ڕه رووبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه. بۆ نموونه ئه‌مه‌ریكا، روسیا، ئێران، سعوودیا هه‌ر یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تانه به وه‌كاله‌ت شه‌ڕی خۆیان ده‌كه‌ن.
باس-
