سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا تۆمار دەکەن

 سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا تۆمار دەکەن
پەرلەمانتارێکی پارتی لە بەغدا دەڵێ، سکاڵای یاسایی لەدژی پەرلەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا تۆمار دەکەین، چونکە ئەمڕۆ هەڵسوکەوتێکی ناشرینی نواند.

(د.ئه‌شواق جاف) راگەیاند: " له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ ناشرینه‌ى په‌ڕله‌مانتارى ده‌وله‌تى یاسا (عواتف نوعمه‌) كردى کە یەکەمجاریان نییە وەک پەرلەمانتارانی دەوڵەتی یاسا ئەو رەفتارە ناشرینانە دەکەن، بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقم گوت کە کاری تۆچییە کە دەبینی پەرلەمانتار وەها رەفتاری ناشرینە، بۆچی پارێزبەندی لێ وەرنەگیرێتەوە کە وەها دەستدرێژی دەکەنە سەر پەرلەمانتاری دیکە.

(جاف) گوتیشى:" وه‌كو فراكسیۆنى پارتیى و خۆم سكاڵاى یاسایى له‌سه‌ر (عواتف نوعمه‌) تۆمارده‌كه‌ین و لێ ى خۆش نابین، چونکە رەفتارێکی ناشرینی بەرامبەر ئێمە نواند.


PDK.info
Top