عێراق لە مانگی تەمووزدا 3 ملیار دۆلار داهاتی نەوتی هەبووە
عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراقی، بە وزەنیوزی ڕایگەیاندووە: "بە پێی ئامارەكانی سۆمۆ ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بەرز بووەتەوە". گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەوەشی گوتووە: "ئاستی هەنارەدی مانگی تەمووزی ڕابردوو بە بەراورد لەگەڵ مانگی حوزەیران، بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەو پێیەی كە ڕێژەی هەناردەی نەوت گەیشتووەتە 99 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوت، داهاتی نەوتی هەناردەكراویش بڕی 3 ملیار و 802 ملیۆن دۆلار بووە".
عاسم جیهاد، ئەوەشی ڕوون كردووەتەوە: "هیچ بڕە نەوتێك لەڕێگەی بەندەری جیهان هەناردە نەكراوە، ئەویش بەهۆی پابەند نەبوونی حكومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێككەوتنە نەوتییەكەی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا".
ئەو نەوتەی كە هەناردە كراوە، لە كێلگەكانی ناوەند و خوارووی عێراقەوە بووە، نرخی فرۆشتنیشی هەر بەرمیلێك 38,288 دۆلار بووە لەم مانگەدا.
باسنيوز
