عێراق تووشی کارەساتی بودجە دەبێت

عێراق تووشی کارەساتی بودجە دەبێت
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، كورتهێنان لە بودجەی گشتیی عێراقدا بۆ ساڵی 2017، 26 ملیار و 600 ملیۆن دۆلارە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25\8\2016، حاکم سەرحان ئەحمەد، ئەندامی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رای گەیاند: "كورتهێنان لە بودجەی گشتیی ساڵی 2017ی عێراقدا 32 تریلیۆن دینارە كە دەكاتە نزیكەی 26 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2017، 102 تریلیۆن دینارە كە دەكاتە نزیكەی 85 ملیار دۆلار، داهاتەكانی نەوت و داهاتەكانی دیكە لە بودجەدا بە 70 تریلیۆن دینار دانراوە، كە دەكاتە 58 ملیار دۆلار خەڵمێنراون".

سەرحان ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو: “بڕی كورتهێنان لە بودجەی گشتیدا بۆ ساڵی 2017، 32 تریلیۆن دینارە كە دەكاتە نزیكەی 26 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار و لە ڕێگەی وەرگرتنی قەرزی دەرەكییەوە لە سندوقی نەختی نێودەوڵەتییەوە، كورتهێنانەكە پڕ دەكرێتەوە".
Top