پۆلیسی فینلەندا دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی عێراقی راگەیاند

پۆلیسی فینلەندا دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی عێراقی راگەیاند
بە تۆمەتیی بەشدارییکردن لە کۆمەڵکوژی سپایکەر، پۆلیسی فینلەندا دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی عێراقی راگەیاند.

رۆژی چوارشەممە 24-8-2016 پۆلیسی فینلەندا روونیکردەوە، دەستگیراوەکە تەمەنی 24 ساڵە، مانگی ئابی ساڵی رابردوو هاتووەتە فينلەندا، ئەگەری زۆرە ئەندامی رێکخراوی داعش، یاخود رێکخراوە تووندئاژۆکانی دیکە بێت.

پۆلیس هیچ روونیکردنەوەیەکی نەداوە، کە دەستگیرکراوەکە پێشتر داوای مافی پەنابەری کردووە، یاخود نا. لەکاتێکدا لە ساڵی رابردووەوە 32 هەزار و 500 عێراقی داوای مافی پەنابەریێتیان لەو وڵاتە کردووە.

بە تۆمەتی بەشدارییکردن لە کۆمەڵکوژی سپایکەر، پۆلیسی فینلەندا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ چەند عێراقییەکی دیکە کردووە، کە لەلایەن داعشەوە وێنەیان گیراوە.

رۆژی یەکشەممەى رابردوو، حکومەتی عێراق لە سێدارەدانی 36 کەسی لە بەندیخانەی ناسریە راگەیاند، کە دادگا لەسەر کەیسی کۆمەڵکوژی سپایکەر سزای لە سێدارەدانی بەسەریاندا سەپاندبوو.
Top