عێراق.. چەند زانیارییەک لەسەر گەورەترین گۆڕستانی جیھان

 عێراق.. چەند زانیارییەک لەسەر گەورەترین گۆڕستانی جیھان
لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی کۆژراوان، بەھۆی تیرۆرەوە، گەورەترین گۆڕستانی جیھان کە لە شاری نەجەفی عێراقە، ڕووبەری لە گەورە بوون ناوەستێت.

گۆڕستانی وادی سەلام، کە دەکەوێتە شاری نەجەف نزیک مەزارگەی خەلیفەی چوارەم، عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب، کە لەلایەن شیعەکانی عێراقە پڕ بایەخە و ڕۆژانە لە گەورەبووندایە.

جیھاد ئەبوو سیبی، شارەزای مێژووی ئەو گۆڕستانە، باس لەوە دەکات کە ڕۆژانە ژمارەی نێژراوان لەو گۆڕستانە لە زیاد بوونە، بەتایبەت دوای بەرزبوونەوەی رێژی مردووان بە ھۆی شەڕی تیرۆرەوە و دەڵێت: "پێش ساڵانی 2014 ڕۆژانە لە نێوان 80 تا 120 کەس دەنێژران، بەڵام دوای شەڕی تیرۆر، ئەو ژمارەیە بەرزبویەوە بۆ 150 تا 200 کەس لە ڕۆژێکدا".

بەرزبوونەوەی ڕێژەی ناشتن، وای کردووە نرخی زەوی لەم گۆڕستانە، بەرزبێتەوە، نرخی 25م چوارگۆشە کە بۆ گۆڕی چەند کەسێکی خێزانێک، ئامادە دەکرێ، بە پێنج ملیۆن دیناری عێراقییە، نزیکەی 4100 دۆلارە، بەڵام ئەو نرخە پێش ساڵی 2014 نیوەی نرخ بووە.

گۆڕستانی وادی سەلام، ڕووبەرەکەی بە دەیان ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە دەخەملێنرێت، بە ملیۆنان گۆڕی تێدایە، دووەم زۆرترین نێژراویش دوای ھاووڵاتیانی عێراقی، کەسانی ڕەگەزنامەی ئێرانین، کە لای ئێرانییەکان ئەو شوێنە بە پیرۆز دەڕوانرێت.








باسنيوز
Top