ئیئتلافه‌كه‌ى مالیكی: بارزانى له‌گه‌ڵ توركیا گفتوگۆى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردى ده‌كات
نه‌هله هیبابى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى ده‌وڵه‌تى یاسا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕای گه‌یاند :" ئه‌وه‌ى له میدیاكان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت ئه‌وه‌یه كه سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانى، له باره‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ توركیا به ڕه‌زامه‌ندى به‌غدا، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ین سه‌ردانه‌كه بۆ مه‌به‌ستى دیكه‌ش بێت".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا، گوتیشی :" بارزانى له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیدا گفتوگۆ له باره‌ى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردییه‌وه ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا ڕێكه‌وتن له باره‌ى هه‌نارده كردنى نه‌وته‌وه ده‌كرێت"
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23-8-2016) مه‌سعود بارزانی ، به سه‌ردانێك گه‌یشته ئه‌نكه‌رای پایته‌ختی توركیا و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی لێكرا و دواتر رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەركۆماری توركیا، لە کۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لە سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
