عیراق داوا له كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت ده‌كات بهرههمهێنانو هه‌نارده‌كردن زیادبكه‌ن
به‌پێی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، جه‌بار عه‌لی لوعێبی، كه ئه‌م مانگه وه‌كو وه‌زیری نه‌وتی عیراق ده‌ستبه‌كاربوو، له به‌غدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وتدا كه له‌عیراق كارده‌كه‌ن كۆبووه‌ته‌وه.
عاسیم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه ڕایگه‌یاندووه"وه‌زیر پشتگیری خۆی بۆ كاره‌كانی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وت دوپاتكردۆته‌وه بۆئه‌وه‌ی بهرههمهێنانو هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو و گازی سروشتی زیاتربكهن".
به‌وته‌ی جیهاد ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه بریتی بووه له ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان.
عیراق دوای سعودیه، دووه‌مین گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنی نه‌وته له‌ناو ئه‌ندامانی ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) دا، زیاتركردنێكی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عیراق هاوشانی ئێرانی دراوسێ ڕه‌نگه كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وتی خاوی جیهانی زیاتربكاتو دانوستانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی نێوان ئۆپیك‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك سه‌باره‌ت به جێگیركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و دانانی ئاستێك بۆ نزمبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت ئاڵۆزتر بكات.
وابڕیاره له رۆژانی 26 هه‌تا 28ی مانگی داهاتوو ئه‌ندامانی ئۆپیك له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی وزه‌ی جیهانی له جه‌زائیر كه بهرههمهێنهرانو به‌ركارهێنه‌رانی ووزه كۆده‌كاته‌وه، كۆببنه‌وه.
دوێنێش لوعه‌یبی داواكاریی عیراقی دووپاتكرده‌وه بۆ پێداچونه‌وه به گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كاندا بۆئه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی له‌كاتی دابه‌زینی نرخه‌كانی نه‌وتدا ده‌درێت به كۆمپانیاكان ببڕدرێت.
كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیش ده‌ڵێن ئه‌و پارانه خۆیان كه‌من به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و وهبهرهێنانو ئاسته‌نگیانه‌ی داواكراوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌كێڵگه نه‌وتییه پیره‌كانی باشوری عیراقدا.
عیراق نزیكه‌ی 4 ملیۆن‌و 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌رۆژێكدا بهرههمدههێنێتو هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ ده‌ره‌وه مانگی رابردوو 3 ملیۆن‌و 71 هه‌زار به‌رمیل بووه، هاوكات ئه‌مساڵ گازی پترۆڵی شلكراوهیو گازی سروشتی چڕكراوهی ههناردهكردووهو هه‌تا ئێستا كۆی گازی پتڕۆڵی شلكراوهی هه‌نارده‌كراوی عیراق گه‌یشتۆته (12) هه‌زار ته‌نی مه‌تری‌و كۆی هه‌نارده‌ی گازی سروشتی چڕكراوهشی گه‌یشتۆته 100 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز-
