سوپای عێراق کوژرانی سەرکردەی داعش لە گەیارە رادەگەیەنێت

سوپای عێراق کوژرانی سەرکردەی داعش لە گەیارە رادەگەیەنێت
بەرپرسێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا کوژرانی سەرکردەی رێکخراوی توندڕەوی داعشی لە شارەدێی گەیارە راگەیاند.



رۆژی سێشەممە 23ـی ئابی 2016، نەقیب ئەمیر واسق، ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا بە (باسنیوز)ی راگەیاند، شەڕێکی سەخت لە نیوان هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی داعش لە شارەدێی گەیارە رووی دا و هێزە عێراقییەکان 23 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی داعشیان تەقاندەوە.



نەقیب ئەمیر واسق هەروەها رایگەیاند، کە هێزەکانیان توانیویانە ئەبو فوتوحی چیچانی، سەرکردەی داعش لە گەیارە بکوژن، سەرەڕای کوژرانی سەدان چەکداری دیکەی داعش.



هەر ئەمڕۆ سێشەممە، لیوا نەجم جبووری، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رزگار کردنەوەی شارەدێی گەیارەی لە باشووری شاری مووسڵ، راگەیاند.



چەکدارانی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014، دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.







باسنيوز
Top