مەسیحییەكانی دەشتی نەینەوا داوای ئیدارەی سەربەخۆ دەكەن

 مەسیحییەكانی دەشتی نەینەوا داوای ئیدارەی سەربەخۆ دەكەن
بۆ یەكەم جار لە مێژوودا؛ هێز و لایەنە سیاسییە مەسیحییەكان لە پارێزگای نەینەوا لەسەر پرۆژەیەكی سیاسی رێككەوتوون و داوا دەكەن 6 ناوچەی ئیداریی مەسیحییەكان بكرێتە پارێزگایەكی سەربەخۆ.

لە رێككەوتنەكەدا داوا كراوە 6 شارۆچكەی نەینەوا (حەمدانیە؛ تل ئەسقەف؛ تلكێف؛ ئەلقوش؛ شێخان و باشیك) بكرێنە پارێزگایەكی سەربەخۆی ئیداری؛ ئەوەش وەك قۆناخی دەستپێك و دوای دەركردنی داعشیش بە یەكجاری لە ناوچەكە داواكاریی دیكەیان دەبێت.

یوسف ئیشۆ؛ سەركردە لە بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشوری؛ رایگەیاند كە پرۆژەكەی حزبە مەسیحییەكان؛ خۆی لە دامەزراندنی پارێزگایەكی سەربەخۆ لە دەشتی نەینەوا دەبینێتەوە و تەواوی پێكهاتە و نەتەوەكانیش لەخۆ دەگرێت.

ئیشۆ راشیگەیاند كە پرۆژەكە لەگەڵ ژمارەیەكی زۆری لایەنە سیاسییەكانی ناوچەكە و ناوەندەكانی جیهانی باس كراوە و لەلایەنی نێودەوڵەتیشەوە پشتگیری دەكرێت.







باسنيوز





Top