19 بەرپرسی باڵای داعش لە عێراق كوژران
بەگوێرەی زانیارییەكانی ڕووسیا ئەلیۆم، فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ڕای گەیاندووە، دوێنێ شەممە لە ھێرشێكی فڕۆكە جنگییەكان بۆ سەر مووسڵ 19 بەرپرسی باڵای داعش كوژراون.
بەگوتەی ئەو فەرماندەیە، لەو كاتەدا كە ژمارەیەك بەرپرسی باڵای داعش لە مۆڵگەیەكی خۆیان لە شاری حەی میساق كۆ بوونەتەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق بۆردمانیان كردوون و بەو ھۆیەوە 19 بەرپرسیان لێ كوژراوە.
