“دوای ڕزگارکردنەوەی مووسڵ دۆسیە بۆ ئەوانە دەکرێتەوە کە هاوکاریی داعشیان کردووە”
ئەمڕۆ یەکشەممە 21\8\2016، غەزوان داودی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، ڕایگەیاند: “وەک یەکەی ئیدارەی پارێزگای نەینەوا بڕیارمان داوە، لەگەڵ ئازادکرنەوەی شاری مووسڵ، دۆسیە بۆ ئەو کەسانە بکەینەوە کە هاوکاریی داعشیان کردووە، لە لای خۆمانەوە پشتگیری ئەو بڕیارە دەکەین کە هەر کەسێک هاوکاریی داعشی کردبێت، وەک داعش مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت”. ڕوونیشی کردەوە: "بۆ ئەم مەبەستە، هەنگاوی جددیمان ناوە و زانیاریمان لەسەر ئەو کەسانە کۆکردووەتەوە کە هاوکاریی داعشیان کردووە".
لە ماوەی ڕابردوو، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ کوردانی ئێزدی و لە چەند بۆنەیەکی دیکەشدا ئاماژەی بەوە کرد کە هەر کەسێک هاوکاریی داعشی کردبێت، دەبێت سزای خۆی وەربگرێت.
باسنیوز
