عێراق؛ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له موسڵ گورزی كاریگه‌ر له داعش ده‌وه‌شێنن
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایانگه‌یاند: به‌یانیی ئه‌مڕۆ، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند هێرشێكیان كردوه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌رو كاروانی ئۆتۆمبێل‌و كۆگاكانی داعش له موسڵ.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، له كاتێكدا تیرۆریستانی داعش له كۆبونه‌وه‌دا بوون به‌مه‌به‌ستی پیلاندانان بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان تیرۆریستانیان كردوه‌ته ئامانج.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یماناندا، ده‌یان تیرۆریستی داعش كوژراون، كه چوار له تیرۆریسته‌كان خۆكوژ بوون‌و به‌نیاز بوون هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی عێراق.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بێجگه له زیانی گیانی، 6 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعش تێكشكێنراونو كۆگایهكو چه‌ند سهنگهرێكیشیان به‌ته‌واوی خاپوور كراون .
