عەبادی بۆ راوێژکارەکانی: پێشوازی لە بەغدادی مەکەن
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ژمارەیەک یاداشتنامەی دەستگیر کردن بۆ لێکۆڵینەوە لە دژی ئیبراهیم بەغدادی، دەوڵەمەند و وەبەرهێنەری عێراق بەهۆی ”گەندەڵی“یەوە دەرکراوە.
لەسەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، ئیبراهیم بەغدادی سەۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانیی پیاوانی خاوەن کار بووە ە لەلایەن مالیکییەوە پشتگیریی دەکرا.
دوای دەرچوونی یاداشتی دەستگیرکردن بۆ ئیبراهیم بەغدادی، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە راویژکار و فەرمانبەرانی نووسینگەی خۆی راگەیاندووە، کە بەهیچ شێوەیەک ”پێشوازی لەو وەبەرهێنەرە عێراقییە نەکەن“.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ئیبراهیم بەغدادی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سامی ئەلئەعرەجی، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بۆ وەرگرتنی پارچە زەوییەکی فراوان لە شاری بەغدا، قۆستووەتەوە و دواتر زەوییەکی بە بەش بەش فرۆشتووە، بەبێ ئەوەی هیچ پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی لەسەر دروست بکات.
باسنيوز
