عێراق داوای وەبەرھێنان لە كۆمپانیا نەوتییەكان دەكات
جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرای كرد، حكوومەتی عێراق لەمەودوا گرنگی زیاتر بە ڕۆڵی كۆمپانیاكانی بواری بەرھەمھێنانی نەوت لەعێراق دەدات و دەرفەتی زیاتریان بۆ دەرەخسێنێت بۆ پەرە پێدان بە كێڵگە نەوتییەكانی عێراق بەتایبەتی كێڵگەی نەوتی قرە دوو.
وەزیری نەوتی عێراق لەمیانەی كۆبونەوەی لەگەڵ كۆمپانیای لۆك ئۆیڵی رووسی ئاماژەی بەوەدا، پێویستە ھەماھەنگیەكی باشمان لەگەڵ كۆمپانیاكاندا ھەبێت و بەخێراییش ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بگەیەنینیە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت لەرۆژێكدا.
ئەمە لەكاتێكدایە عێراق بەھۆی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی دووچاری كورتھێنانی بودجە بووەتەوەو بەو ھۆیەوە ھەوڵدەدات لەرێگەی بەرزكردنەوەی ئاستی نەوتی خۆی لەقەیرانی دارایی دەرباز بكات.
K24
