ئێران: بڕوامان زیاتر بە حەشدی شەعبیە نەك هێزی عێراقی چونكە حەشدی شەعبی هۆکاری سەقامگیریی عێراقە

ئێران: بڕوامان زیاتر بە حەشدی شەعبیە نەك هێزی عێراقی چونكە حەشدی شەعبی هۆکاری سەقامگیریی عێراقە
سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە دیدارێک لەگەڵ فاڵح فەیاز، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە تاران جەختی لەسەر پێکهێنانی کۆمیتەی هاوبەشی سنووری نێوان دوو وڵات کردووەتەوە.



بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرمیی ئیسنا، لەو دیدارەدا کە ئەمڕۆ لە نێوان لیوا باقری و ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئەنجومەنی نیشتمانیی عێراقدا لە تاران بەڕێوە چووە، هەر دوو بەرپرسی باڵای سەربازی و ئەمنیی ئێران و عراق لەبارەی دوایین پرسی سەربازیی ناوچە و سنوورە هاوبەشەکانییان گفتوگۆیان کردووە.



باقری لەو دیدارەدا هێزە چەکدارەکانی عێراق و بەتایبەت حەشدی شەعبیی بە هێزێکی خەڵکی و پەیوەندیی نەپچڕاوە لەگەڵ خەڵک و گەرەنتیی سەقامگیریی ناوخۆیی ئێراق لەقەڵەم داوە.



باقری لە درێژەدا ئامادەیی ئێرانی بۆ هەرچەشنە هاوکارییەکی سەربازی و بەرگری لە ئاست و ڕەهەندی جیاوازدا بۆ سوپای عێراق دەربڕیوە و ئەم هاوپەیوەندییەی بە مێژوویی، فەرهەنگی وەسف کردووە و ئاشکرای کردووە دەبێتە هۆی دۆستیی زیاتری نێوان دوو وڵات.



ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران جەختی لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق کردووەتەوە و ڕاشیگەیاندووە "بەرەنگاری هەرچەشنە بیرێکی جیاییخوازی و ئاژاوەگێڕانە دەبینەوە و ئەمە ویست و داخوازی کۆماری ئیسلامیی ئێران."



لە درێژەدا هەردوو لا لەبارەی ڕێککەوتن و پێکهێنانی کۆمیتەی هاوبەشی پاراستنی سنوور بۆ پێشگیری لە پەڕینەوەی "تیرۆرریست و ئاژوەگێڕەکان" کردووەتەوە ئاشکرایان کردووە ئەم کارە کاریگەریی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی هەر دوو وڵات دەبێت.



لە برانبەردا فاڵح فەیاز ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، پێکهێنانی حەشدی شەعبی بە جۆرێک لە لاسایی و ئەزموونی ڕێکخراوی بەسیج لە کۆماری ئیسلامی لەقەڵەم دا کەلە بەرگری لە کۆماری ئیسلامیدا ڕۆڵی کارای هەبووە.





باسنیوز
Top