تەلەعفەر.. ژمارەیەک سەرکردەی داعش لە کۆبوونەوەیەکدا کوژران

 تەلەعفەر.. ژمارەیەک سەرکردەی داعش لە کۆبوونەوەیەکدا کوژران
ژمارەیەک سەرکردەی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە شاری تەلەعفەر بەهۆی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، کوژران.



شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراقی رایگەیاندووە، کە رۆژی پێنجشەممە 18ـی ئابی 2016، فڕۆکە F16ـە جەنگییەکانی عێراقی کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی داعشیان لە گوندی حەسەن کوی لە نزیک تەلەعفەر، بۆردومان کردووە.



شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراقی، کە سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراقییە، ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەهۆی بۆردومانەکەوە، ژمارەیەک سەرکردە و چەکداری داعش کوژراون.



شاری تەلەعفەر، کە کەوتووەتە باکووری رۆژئاوای شاری مووسڵ، دانیشتووانەکەی زۆرینە تورکمانن و لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە.








باسنیوز
Top