ده‌وڵه‌تى یاسا: یه‌كێتى و گۆڕان دڵنیایان كردینه‌وه كه له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ى كوردستاندا نین
سه‌عد موته‌ڵه‌بى، سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تى یاسا و كه‌سى نزیك له نوورى مالیكی، ڕایگه‌یاند :" په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و گۆڕان، زۆر به‌هێزه و له سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى مالیكی بۆ سلێمانى له‌سه‌ر چه‌ند ئامانجێك ڕێككه‌وتین".
ڕوونی كرده‌وه، كه ئامانجه‌كان بریتین له تێڕوانینی لایه‌نه‌كان به‌رامبه‌ر ئاینده‌ى عێراق، شێوازى حوكمكردن، كه ئایا فیدڕاڵی بێت، یان مه‌ركه‌زى، یاخود چه‌ند وڵاتێكى بچووك له‌ناو خۆیدا، هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر پرسه‌كانى دیكه‌ش، گوتیشی :" له زۆر پرسدا ئامانجه‌كانمان یه‌كن و بۆ قۆناغى داهاتووش له برى سیستمى پشك پشكێنه كه تائێستا په‌یڕه‌و كراوه، ڕێكه‌وتنی دیكه ده‌كرێت كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئامانجه‌كانه، نه‌ك پشك".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هه‌ر لایه‌نێك له ئامانجه‌كانیان نزیك بێت له حكوومه‌تدا به‌شدار ده‌بێت و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن حكوومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسی پێكبهێنین.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، گوتیشی :" یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئێمه‌یان له‌وه دڵنیا كرده‌وه، كه ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م قۆناغه‌دا له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ى كوردستاندا، نین".
باسنيوز
