بازاڕێکی فرۆشتنی نەوت لە موسڵ بۆردوومانکرا

 بازاڕێکی فرۆشتنی نەوت لە موسڵ بۆردوومانکرا
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان پێگەکانی داعشیان لە موسڵ بۆردوومانکرد، یەكێك لە ئامانجەكانی فڕۆكە جەنگییەكانیش بازاڕێکی فرۆشتنی نەوت بوو.

رۆژی چوارشەممە 17-8-2016، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان دوو جار پێگەکانی گرووپی داعشیان لە ناوچەی ئەلعبوور لە رۆژهەڵاتی موسڵ بۆردوومانکرد.

بەپێی ئەكاونت و پەیجەكانی داعش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان کۆگایەکی عەمبارکردنی نەوت و بازاڕێکی فرۆشتنی نەوتیان لە موسڵ بۆردوومانکردووە.

زانیاری زۆرتر..














رووداو
Top