ڕۆژنامه‌یه‌كی سعوودى: مالیكی له بنه‌ڕه‌تدا له یه‌هووده‌كانى به‌نى قوره‌یزه‌یه
پێشتر نوورى مالیكی، چه‌ند جارێك داواى كرد، سعوودیه بخرێته ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌و ده‌یگووت :" سه‌رچاوه‌ى تیرۆره كه هه‌موو جیهان داگیر ده‌كات".
رۆژنامه‌ى "عوكاز"ى سعوودی، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه وتارێكى بڵاوكرده‌وه، تیایدا هاتووه :" ئه‌و ڕاستییه‌ى له دانیشتنه تایبه‌ته‌كانى عێراق باس ده‌كرێت، باسكردنه له بنچینه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى بنه‌ماڵه‌ى نوورى مالیكی".
له وتاره‌كه‌دا، ئاماژه به گوته‌ى میدیاكارێكى عێراقی دراوه، كه گوتوویه‌تى :" بنچینه‌ى بنه‌ماڵه‌ى مالیكی، یه‌هوودییه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆزى كرێزات كه ئه‌وانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ "به‌نى قوره‌یزه" و له‌كاتى خۆیدا ئاوارى ناوچه‌ى موسڵ بوون، دواتر له‌گه‌ڵ كۆتایی ده‌وڵه‌تى عوسمانی‌دا، بوون به شیعه".
نووسه‌رى وتاره‌كه، ده‌شڵێت :" به‌ڵگه‌نامه‌كانى ویكیلیكس ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد، كه مالیكی په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، به‌رده‌وام بووه".
له چه‌ند ڕۆژى ڕابردووش‌دا، سامر سه‌بهان، باڵیۆزی سعودیه له به‌غدا، هێرشى كرده سه‌ر نوورى مالیكی و له سه‌ر ئه‌كاونتى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى توویته‌ر، نووسى:" چاوه‌ڕێی چى له كه‌سێك ده‌كه‌یت كه دژى عێراق جه‌نگاوه و له گه‌ڵ ئێران بووه".
له درێژه‌ى توویته‌كه‌یدا، نووسى :" له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ودا، عێراق 70% خاكه‌كه‌ى له ده‌ستدا و كه‌وته ده‌ست هاوپه‌یمانه داعشه‌كانى (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ مالیكی)".
له‌به‌رامبه‌ردا، خەلەف عەبدولسەمەد، سەرۆکی کوتلەی حزبی دەعوە لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، کە لەلایەن مالیکییه‌وه، سەرۆکایەتیی دەکرێت، رایگەیاند، داوایان لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردووە، سامر سەبهان، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق، دەر بکەن".
باس‌نیوز
