عێراق گه‌نم له هه‌زار و 640 جووتیار ده‌كڕێته‌وه
شادیه حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان رایگه‌یاند: "بڕیارێكى وه‌زاره‌تى بازرگانیی عێراق زیانى زۆری به جووتیارانى سنوورى گه‌رمیان گه‌یاندووه و له كۆى 207 هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌مى پێشبینیكراوى سنووره‌كه 40 هه‌زار ته‌ن و 424 كیلۆگرام گه‌نم وه‌رگیراوه".
هه‌روه‌ها گوتى: "پێشتر داوامان له وه‌زاره‌تى بازرگانیی عێراق كردووه ماوه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له سنوورى گه‌رمیان پێش بخرێت، به‌ڵام به بیانووى نه‌بوونى ستافه‌وه كه‌وته رۆژى 5/6/2016 ، هه‌رچه‌نده پێشتر تا كۆتایی مانگى 7 گه‌نمى جووتیاران وه‌رده‌گیرا، ئه‌مساڵ ماوه‌كه‌ى كه‌م كرایه‌وه بۆ 15/7 و به هه‌وڵێكى زۆر توانیمان له گه‌رمیان درێژی بكه‌ینه‌وه بۆ 25/7 و به‌و شێوه‌یه‌ش هێشتا به‌هۆى پشووه‌كانى جه‌ژنى ره‌مه‌زان و هه‌ینییه‌وه نزیكه‌ى 40 رۆژ گه‌نم له جووتیاران وه‌رگیراوه".
ئه‌و به‌رپرسه هۆكارێكى دیكه‌ى كه‌میى رێژه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نمى گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه: "به‌پێى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق هه‌موو جووتیارێك بڕى 10%ى گه‌نمه‌كه‌ى گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه و دواتر بڕیاره‌كه‌ش گۆڕانكاریى به‌سه‌ردا هاتووه و كراوه به 30%، واته ئه‌گه‌ر جووتیارێك 10 ته‌ن گه‌نمى ببردایه بۆ بنكه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم، ته‌نیا 7 ته‌ن گه‌نمى لێ وه‌رده‌گیرا".
به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان له‌باره‌ى پرۆژه‌ى دروستكردنى سایلۆى گه‌رمیانه‌وه روونی كرده‌وه: "سایلۆى گه‌رمیان له ساڵى 2014دا به بڕی 19 ملیار دینار بۆ كۆمپانیایه‌ك ده‌رچووه و پرۆژه‌كه‌ش ئیحاله كراوه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانى داراییه‌ى رووى له هه‌رێمی كوردستان كردووه، وه‌زاره‌تى دارایی له 17/2/2014 بڕیاری دا به وه‌ستاندنى هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ى نه‌چوونه‌ته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پرۆژه‌ى دروستكردنى ئه‌و سایلۆیه راگیراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "ئێستا به‌نیازین داوا له وه‌زاره‌تى دارایی بكه‌ین ئه‌و پرۆژه‌یه له‌و رێنماییه ده‌ر بكه‌ن تا بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه: “چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى ئه‌وه‌یه له ڕێگه‌ى بانگهێشتى كۆمپانیا بیانییه‌كانه‌وه هه‌وڵى به‌بازاڕكردنى گه‌نمى جووتیاران بده‌ین، چونكه رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنان زیاتره له خودبژێوى و تواناى ناردنه ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێممان هه‌یه".
باسنيوز
