ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی بە پێنج وەزیر دا

 ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی بە پێنج وەزیر دا
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا، لە كۆی شەش وەزیر كە لەلایەن (حەیدەر عەبادی)ـیەوە پێشكەش كرابوون، پێنجیان دەنگیان بە دەست هێنا و توركمانەكانیش ناڕەزاییان دەربڕی.

( د. بێریوان خەیلانی)، ڕایگەیاند: "لە دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممەدا، (حەیدەر عەبادی) لیستی ناوی شەش وەزیری پێشكەش بە پەرلەمان كرد و لەلایەن پەرلەمانیشەوە خرایە دەنگدان و پێنج لە وەزیرەكان دەنگی پێویستیان بە دەست هێنا كە بەم شێوەیەیە: (عەبدولڕەزاق عیسا) بۆ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، (د. حەسەن هانی جەنابی) بۆ وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان، (جەبار عەلی حوسێن) بۆ وەزیری نەوت، (كازم حەمامی) بۆ وەزیری گواستنەوە و (د. ئالان نافیع ئەوسی) بۆ وەزیری ئاوەدانكردنەوە ونیشتەجێكردن دیاری كران و (د. یووسف عەلی ئەسەدی)ـیش كە بۆ وەزیری بازرگانی دیاری كرابوو، بەڵام دەنگی پێویستی نەهێنا."

(خەیلانی) گوتیشی: "توركمانەكانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەران ناڕەزاییان دەربڕی بە هۆی ئەوەی هیچ وەزیرێكی توركمانیان نییە، هەروەها لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران وەڵامەكانی (خالید عوبێدی) وەزیری بەرگری عێراق، ڕەت كرانەوە."






KDP
Top