سەعدییە.. 150 خێزانی ئاوارە بۆ زێدی خۆیان دەگەڕێنەوە

 سەعدییە.. 150 خێزانی ئاوارە بۆ زێدی خۆیان دەگەڕێنەوە
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو 150 خێزانی ئاوارەی خەڵكی شارەدێی سەعدییەی سەر بە شاری خانەقین، بۆ شارەدێكەیان بگەڕێنەوە.

ئەحمەد سامر، بەڕێوەبەری شارەدێی سەعدییە، ڕایگەیاند: "بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو 17/8/2016، 150 خێزانی ئاوارەی سەعدییەی سەر بە خانەقین بۆ شارەدێكەیان بگەڕێنەوە".

بەڕێوەبەری شارەدێی سەعدییە، گوتیشی: "گەڕانەوەی ئاوارەكانی سەعدییە، بەردەوام دەبێت و قۆناخ بە قۆناخ ئەو ئاوارانە دەگەڕێنەوە بۆ شارەدێكەیان".

دوای داگیركردنی شارەدێی سەعدییە لە لایەن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە لە مانگی حوزەیرانی 2014 و پاشان لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە رزگار كرایەوە، ئێستا قۆناخ بە قۆناخ ئاوارەكانی شارەدێی سەعدییە بۆ زێدی خۆیان دەگەڕێنەوە.







باسنیوز
Top