بالیۆزى سعودیه بۆ مالیكی : چاوه‌ڕێی چى له تۆ بكەین كه دژى عێراق جه‌نگاوی و له گه‌ڵ ئێران بوویت.
سامر سه‌بهان، باڵیۆزی سعودیه له به‌غدا، هێرش ده‌كاته سه‌ر نوورى مالیكی و له سه‌ر ئه‌كاونتى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى توویته‌ر، ده‌نووسێت :" چاوه‌ڕێی چى له كه‌سێك ده‌كه‌یت كه دژى عێراق جه‌نگاوه و له گه‌ڵ ئێران بووه".
هێرشه‌كه‌ى توندتر ده‌كا و ده‌ڵێت :" له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ودا، عێراق 70% خاكه‌كه‌ى له ده‌ستدا و كه‌وته ده‌ست هاوپه‌یمانه داعشه‌كانى (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ مالیكی)".
له كۆتایی ده‌سه‌ڵاتى مالیكی له كابینه‌ى دووه‌مدا، داعش له مانگى حوزه‌یرانى 2014 هێرشی كرده سه‌ر موسڵ و له ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكدا به‌شێكى زۆرى له خاكى عێراق داگیركرد، كه تائێستاش موسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه ماوه.
پێشتریش باڵیۆزه‌كه‌ى سعودیه له عێراق، چه‌ند جارێك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر لایه‌نه شیعه‌كان و ئێران و له توویتێكى دیكه‌دا، ڕای گه‌یاند :" ئێران ده‌یه‌وێت پشێوى درووست بكات و عه‌ره‌ب له ناو ببات، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ى درووستكردنى كێشه‌ى نێوان شیعه و سونه، له كاتێكدا ئه‌و متمانه‌ى به شیعه‌ى عه‌ره‌ب نییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌ره‌سته‌ى درووستكردنى ئه‌و كێشه‌ى له‌به‌رده‌سته".
